Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 02:08

هەرێم 853 تۆمەتباری داعش ڕادەستی عێراق دەکاتەوە

لەماوەی 8 مانگی ڕابردوودا
کوردستان TV
#7
100%


دیندار زێباری، هه‌ماهه‌نگكاری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 8 مانگی رابردوودا، حكوومه‌تی هه‌رێم 853 زیندانی كه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تییان له‌ رێكخراوی داعش ده‌ستگیر كراون، راده‌ستی حكوومه‌تی عێراق كردووه‌ته‌وه‌.

دیندار زێباری ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە 11/6/2018 لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: له‌ماوه‌ی ته‌نیا 8 مانگی رابردوودا 853 له‌و زیندانیانه‌ راده‌ستی حكوومه‌تی فیدراڵ كراونه‌ته‌وه‌.

دیندار زێباری سەبارەت بە دەستگیر كردنی تۆمەتبارانی داعش لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، رایگەیاند 1/7/2017ەوە تاوەكو 31/3/2018 دووهەزار و 704 بەندكراوی داعش لە زیندانەكانی هەرێمی كوردستاندا بوون و لەماوەی 8 مانگی ڕابردووشدا حكومەتی هەرێمی كوردستان 853 تۆمەتباری داعش كە خەڵكی هەرێم نەبوون ڕادەستی دەسەڵاتی فیدراڵی عێراق كردووەتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.