سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لە 37ـەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفالدا پەیامێک بڵاودەکاتەوە و داوا دەکات عێراق پابەندبێت بە بڕیاری دادگای تاوانەکانی عێراق سەبارەت بە جینۆساید ناساندنی ئەنفال.
رۆژی دووشەممە 14ـی نیسانی 2025، عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی ساڵیادی ئەنفال بڵاوکردەوە و داوا له په‌رله‌مانی وڵاتان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دەکات تاوانی ئەنفال به جینۆساید بناسن.
دەقی پەیامی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان:
لە 37ەمین ساڵیادی تاوانی ڕەشی ئەنفالەکان سەری رێز و وه‌فاداری دادەنوێنین بۆ قوربانیانی ئەو تاوانە دڕندانەیە کە لەلایەن رژێمی رووخاوی پێشوو دەرهەق بە زیاتر له 182000 هاووڵاتی بێتاوانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کرا و له بیابانەکانی باشور و ناوەڕاست زیندەبەچاڵ کران.
تاوانی ڕەشی ئەنفال لەلایەن رژێمی پێشووی عێراق لاپەڕەیەکی ڕەش و قێزەوەنە له مێژووی حوكمڕانی ئه‌و وڵاته‌دا كه هه‌تا هه‌تایه له‌بیر ناكرێت. لە ساڵیادی ئەم تاوانەدا پێویسته حکومەتی فیدراڵی پابەند بكرێت بە جێبەجێ کردنی ئەرک و پابەندبونه ده‌ستوری و یاساییه‌كانی خۆی بۆ قەرەبۆکردنەوەی ماددی و مەعنەوی کەسوکارو قوربانیانی ئەم تاوانە دڕندانەیە، بەتایبەت پابەندبوون بە بڕیاری دادگای تاوانەکانی عێراق سەبارەت بە جینۆسایدناساندنی ئه‌و تاوانه و هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌شدا داواكارین له په‌رله‌مانی وڵاتانی دیكه و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م تاوانه به جینۆساید بناسرێت و رێكاره یاساییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه په‌یڕه‌و بكرێن.
لە ساڵڤەگەری ئەو یادە تاڵەدا باشترین خزمه‌ت و وه‌فا بۆ گیانی شه‌هیدانی ئه‌نفال و كه‌سوكار و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزیان پاراستنی یه‌كڕیزی نیشتمانی و به‌رده‌وامبوون له داواكاریی مافی قوربانیانی ئه‌نفال و خزمه‌تكردنیانه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه.
سڵاو له گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان، سه‌ربه‌رزی بۆ كه‌سوكارو خانه‌واده‌ی سه‌ربلندی ئه‌نفال و شه‌هیدانی رێگه‌ی ئازادیی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.