مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئانتی پوتکۆنین، باڵیۆزی فینلاند لە عێراق کۆبووەوە، جەختیان لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان وەک هەنگاوی یەکەمی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت کردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10/11، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە ئانتی پوتکۆنین باڵیۆزی فینلاند لە عێراق کرد.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فینلاند کردەوە.
هەروەها بیروڕایان لەبارەی پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان وەک هەنگاوی یەکەمی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد.
چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و گرنگیی ڕێزگرتن لە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ، بە تایبەتی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی 2027 بە پێی ڕێژەی 14%ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، کە ئەنجامی فەرمی پەسەندکراوی سەرژمێری 2024ـە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.