دەربارەی كه‌ناڵی كوردستان
ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن و رۆشنبیری كوردستانیه, پێره‌وی بیری نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری و كومه‌ڵایه‌تییه, كه له رووی مێژووییه‌وه له پراكتیك و هزری بارزانیی نه‌مردا به‌رجه‌سته بووه, سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان به‌رهه‌می ساڵانێكی زۆری خه‌باتی گه‌لێكی زۆر لێكراوه كه رووی له ئازادی و سه‌ربه‌ستیه, ئه‌م كه‌ناڵه تاودانێكی كاریگه‌ره له به‌زاندنی په‌رژینی دابڕان و هه‌وڵی بێده‌نگكردن و ئه‌و چه‌واشه‌كاری و شێواندنه‌ی كه ده‌رهه‌ق به مێژووی گه‌لی كوردستان كراوه, نیشاندانی رووی راسته‌قینه‌ی دیموكراتی و مرۆڤ دۆستانه‌ی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستانه و ده‌روازه‌یه‌كی به‌رده‌وامیی تێكه‌ڵبوونی گه‌لی كوردستانه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی پێشكه‌وتوو, به پشت به‌ستن به بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه و یه‌كسانی له‌ناو گه‌لاندا.
په‌یامی ده‌زگاكه پته‌وكردن و پێشخستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌یه كه بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان به ده‌ستی هێناون, رووه‌و به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه مێژووییه‌كانی ئه‌و بزاڤه و وه‌دیهێنانی ئامانجه ئازادیخوازه ره‌واكانی له سه‌ر بنه‌مای مافی بریاردانی چاره‌نووس و بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كانی فیدرالیزم و هاوكاری و دۆستایه‌تی له نێوان گه‌لاندا و ره‌تكردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی و شۆفێنیزم و دیكتاتۆریه‌ت و مه‌حكوم كردنی تیرۆر و بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی شارستانیی كه بناغه‌كه‌ی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و سه‌روه‌ریی یاسا و یه‌كسانی بێت.
ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان درێژه‌پێده‌ری ئه‌و كاروانه فهرههنگیهخهباتكارهیه كه هاوشانی تێكۆشانی گه‌لی كوردستانه به پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و كۆمهلاتییهكهیهوه بره‌ودانه به به‌ها ئازادیخوازه‌كانی و ده‌ستگرتنه به بنه‌ما رۆشنبیرییه پێشكهوتووهكانییهوه, به‌ره‌و گه‌ڵاله‌بوونی گوتارێكی نیشتیمانی و دیموكراسی و ئاوێته‌بوونی له‌گه‌ڵ كولتووری هاوچه‌رخی مرۆڤایه‌تیدا, كولتوورێك كه پابه‌نده به بنه‌ماكانی فره ره‌نگی و دیالۆگ و ئازادی بیروبۆچوون و راده‌ربڕین و لێبورده‌یی و قبووڵكردن و رێزگرتن له ره‌وایی بوونی به‌رامبه‌ر, سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان هه‌وڵده‌دات گه‌شه به پرۆسه‌ی دیموكراسی و به‌مه‌ده‌نی كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه بدات كه ده‌رفه‌ت له به‌رده‌م گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵاتییه‌كان ده‌ڕه‌خسێنن تا هاوشانی كاروانی شارستانی و به‌ها و ده‌رهاوێشته‌كانی رێبكات, كه بریتین له بانگه‌شه‌كردن بۆ پێشكه‌وتن و ئاشتی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و له‌یه‌ك تێگه‌یشتن.