Erbil 6°C چوارشەممە 16 نیسان 01:51

بەدرۆ لەشرکی بێستریانەیی کۆچی دوایی کرد

100%

بەدرۆ لەشکری بێستریانەیی، پێشمەرگەی دێرین و هاوڕێی بارزانی نەمر، ئەمڕۆ لە تەمەنی 98 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.

 

رۆژی سێشەممە 15ـی نیسانی 2025 بەدرۆ لەشکری، پێشمەرگەی دێرین و هاوسەفەری بارزانی نەمر لە تەمەنی 98 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

بەدرۆ لەشکری بێستریانەیی لە تەمەنی لاویدا بۆ بەرگری لە کۆماری کوردستان، لەگەڵ بارزانی نەمر چووەتە مهاباد و هەر لەوێشەوە هاوسەفەری بارزانی نەمربووە لە داستانی پەڕینەوە لە ئاراس و دوای گەڕانەوەی لە سۆڤیەت چەکی دانەناوە و لە هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان پێشمەرگە بووە و دوو جار ئاوارەی وڵاتی ئێران بوو.

 

بەدرۆ لەشکری برای هەردوو شەهید شەریف و مەلا ئەحمەد لەشکری بوو و کەسێکی نزیک و باوەڕپێکراو بوو لای بارزانیی نەمرو سەرکردەی نەمر ئیدریس بارزانی و سەرۆک مەسعود بارزانی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.