Erbil 31°C سێشەممە 13 تشرینی یەکەم 15:39

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا کۆبووەوە

100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا کۆبووەوە. هەردوولا تاوتوێی دۆخی ناوچەکەیان کرد و جەختیان لە گرنگیی پاراستنی مافەکانی کورد و گشت پێکهاتەکان کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 13ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مەزلووم عەبدی، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا کرد.

لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتی و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و مافەکانی کورد و گشت پێکهاتەکان کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.