دیندار زێباری، هه‌ماهه‌نگكاری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 8 مانگی رابردوودا، حكوومه‌تی هه‌رێم 853 زیندانی كه به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تییان له رێكخراوی داعش ده‌ستگیر كراون، راده‌ستی حكوومه‌تی عێراق كردووه‌ته‌وه.
دیندار زێباری ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە 11/6/2018 لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: له‌ماوه‌ی ته‌نیا 8 مانگی رابردوودا 853 له‌و زیندانیانه راده‌ستی حكوومه‌تی فیدراڵ كراونه‌ته‌وه.
دیندار زێباری سەبارەت بە دەستگیر كردنی تۆمەتبارانی داعش لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، رایگەیاند 1/7/2017ەوە تاوەكو 31/3/2018 دووهەزار و 704 بەندكراوی داعش لە زیندانەكانی هەرێمی كوردستاندا بوون و لەماوەی 8 مانگی ڕابردووش‌دا حكومەتی هەرێمی كوردستان 853 تۆمەتباری داعش كە خەڵكی هەرێم نەبوون ڕادەستی دەسەڵاتی فیدراڵی عێراق كردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.