له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی پێشوو به‌دواوه، وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ بووه بۆ كاری نواندن و نمایشكردنی شانۆ له‌شاری سلێمانی،ئه‌ویش به‌هه‌وڵ و تێكۆشانی خۆنه‌ویستانه‌ی كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی دڵسۆز بۆ هونه‌ری شانۆ، هه‌رچه‌نده ئه‌و سه‌رده‌مه پێداویستییه‌كانی شانۆ وه‌ك پێویست نه‌بووه، به‌ڵام شانۆگه‌رییه‌كان له‌وكاته‌دا كه‌پێشكه‌ش به‌جه‌ماوه‌ر كراون، له‌ڕووی ده‌ق و كاراكته‌ره هونه‌رییه‌كانه‌وه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند و هونه‌رمه‌ندانی به‌توانا كاری ده‌رهێنان و نمایشیان كردووه، زۆر له‌و شانۆگه‌رییانه‌ی له‌و سات و كاته‌دا له‌ودۆخه دژواره‌ی كه‌به‌سه‌ر كوردستاندا هاتووه، هونه‌رمه‌ندانی بواری مۆسیقا و گۆرانی و شانۆ ڕۆڵێكی زۆر به‌رزو به‌نرخیان بینیوه، چونكه به‌وپه‌ڕی خه‌مخۆریی و خۆنه‌ویستی له‌پێناو پێشكه‌وتنی هونه‌ردا تێكۆشاون، چونكه ئه‌و هونه‌ره به‌رزه‌یان نه‌خستۆته داوی كاری بازرگانییه‌وه نه‌خێر به‌ڵكو بۆ به‌رزی و پیرۆزی هونه‌ر تێكۆشاون و مێژووی هونه‌ری شانۆ و مۆسیقا و گۆرانیان به‌جوانترین شێوه نه‌خشاندووه، كه ئێستا به‌سه‌رده‌می زێڕینی هونه‌ر ناوده‌برێت.
ده‌بێت هه‌میشه به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه له‌كارو به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ندانی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی پێشوو تا به‌ئه‌مڕۆ ده‌گات ، به‌تایبه‌ت ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌به‌ره‌ی گه‌ل دا و لێهاتوو و زیره‌كانه له‌خه‌می سه‌رخستن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شانۆی كوردیدا بوون له‌ناو و كه‌سایه‌تی و هونه‌ره‌كه‌یان بڕوانین، چونكه ئه‌وانه ڕچه‌شكێن بوون به‌رامبه‌ر به‌و له‌مپه‌ر وبهربهستانهی خراوه‌ته سه‌ر ڕێگه‌یان و ئه‌مان شێلگیرانه‌تر خزمه‌تیان به‌هونه‌ری شانۆی كوردی و، هونه‌ری شانۆ یان له‌لای جه‌ماوه‌ر شیرین‌تر و خۆشه‌ویستر كردووه، هه‌ندێكیان زۆر جار له‌سه‌ر ئه‌و كاره هونه‌رییانه ڕاپێچی ژووره تاریكه‌كانی زیندان كراون و ئه‌شكه‌نجه‌ش دراون..؟!
یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌ناوه‌ڕاستی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی پێشوو له‌ته‌ك هونه‌رمه‌ندانی بواری شانۆ چۆته سه‌رته‌خته‌ی شانۆ و ڕۆڵی بینیوه ،هونه‌رمه‌ندێكی دێرینی شاری سلێمانی یه، مه‌به‌ستم بوو به‌كورتی سه‌ربورده‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و هونه‌رمه‌نده و كاره هونه‌رییه‌كانی تێیدا به‌شداربووه بخه‌مه بهردییهی ئێوه‌ی ئازیز، ئه‌و هونه‌رمه‌ند و مامۆستایه كه‌له‌بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن و كاری ده‌ستیشدا جێ ده‌ستی دیاره، هونه‌رمه‌ند و مامۆستا( ڕه‌ئووف ماستاو) ه.
( ڕه‌ئووف عه‌لی سه‌عید) كوڕی كه‌سایه‌تی ناوداری شاری سلێمانی ( حاجی عه‌لی ماستاو) ه، له‌به‌ر پیشه‌كه‌ی باوكی ( ماست فرۆش) بووه، هونه‌رمه‌ند ئه‌و نازناوه‌ی باوكی كردۆته پاشخانی ناوی خۆی و له‌نێو دنیای هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان و نێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی به ( ڕه‌ئووفی ماستاو) ناسراوه.
هونه‌رمه‌ند ڕه‌ئووف ماستاو : له‌یه‌كێك لهگهڕهكه دێرینه‌كانی شاری سلێمانی به‌ناوی ( ئه‌سحابه‌سپی) له‌ساڵی ( 1937) چاوی به‌ژیان هه‌ڵهێناوه،
له‌سه‌ره‌تای چله‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو خراوه‌ته به‌رخوێندن سه‌ره‌تا له‌قوتابخانه‌ی ( فه‌یسه‌ڵیه) ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌وام كردن گواستراوه‌ته‌وه بۆ قوتابخانه‌ی (گۆیژه) به‌رده‌وام بووه له خوێندن تا بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێناوه،
دواتر درێژه‌ی به‌خوێندن داوه و، قۆناغی ناوه‌ندی ته‌واو كردووه‌و بڕوانامه‌ی له‌خانه‌ی مامۆستایانی سلێمانی له‌ساڵی (1961) به‌ده‌ستهێناوه.
دوای به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی مامۆستایه‌تی، بۆیه‌كه‌م جار له قوتابخانه‌ی ( گوڵپ ) له‌هه‌ڵه‌بجه وه‌ك مامۆستا داده‌مه‌زرێت وده‌ست به‌كارده‌بێت.
پرسیار : ده‌كرێت پێمان بڵێی كه‌ی وه چۆن هه‌نگاوت بۆ دنیای هونه‌ری نواندن هه‌ڵگرت؟
هونه‌رمه‌ند ڕه‌ئووف ماستاو : كاتێك قوتابی پۆلی دووی ناوه‌ندی بووم، ڕۆژێك له‌كاتی وانه خوێندن دا بووین، هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر و شاعیر ڕۆحی شادبێت( نوری وه‌شتی 1935_ 12/5/2001) سه‌ردانی پۆله‌كه‌ی كردین، پێی ڕاگه‌یاندین كه ( كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان) یان له‌شاری سلێمانی دامه‌زراندووه ، كێ له‌ئێوه حه‌زوو ئاره‌زووی هه‌یه ببێته ئه‌ندام له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا، منیش خولیایهكم هه‌بوو بۆ هونه‌ر و حه‌زم ده‌كرد، من و هاوڕێی هونه‌رمه‌ندم كاك( كاوه‌ی ئه‌حمه‌د میرزا 1940 سلێمانی) ده‌ستمان به‌رزكرده‌وه و ، هونه‌رمه‌ند نوری وه‌شتی ناوی هه‌ردووكمانی نووسیی، ده‌توانم بڵێم له‌ساڵی (1957) بووم به‌ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان.
پرسیار : جگه له‌هونه‌رمه‌ند كاوه‌ی ئه‌حمه‌د میرزا، له‌گه‌ڵ كام له‌هونه‌رمه‌ندان كاری هونه‌ریتان ئه‌نجامداوه؟
هونه‌رمه‌ند ڕه‌ئووف ماستاو : ده‌بێ ئه‌وه بڵێم من زۆر ئاره‌زووم هه‌بوو بۆ كاری نواندن و خۆم له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ ببینم ، سوپاس بۆ خوای گه‌وره ئاواته‌كه‌م هاته دی و چوومه سه‌رشانۆ به‌پێی ئه‌و ڕۆڵانه‌ی پێم سپێردرا توانیم به‌باشی ڕۆڵ ببینم و ببمه جێی سه‌رنجی بینه‌ران، به‌حورمه‌ته‌وه ناویان دێنم له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی كۆچكردوو ( ڕه‌فیق چالاك 1923_ 30/11/1973) و ( ڕه‌ئوف یه‌حیا 1924_1987) و ( ته‌ها خه‌لیل 1940_17/11/2010) هه‌روه‌ها زۆر له‌هونه‌رمه‌ندانی دیكه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌ڕێزانه كاری هونه‌ریمان زۆر ئه‌نجام دا و ئاسووده بووم كه كارم له‌گه‌ڵدا كردوون.
پرسیار : له‌وكاره هونه‌رییانه‌ی تێیدا ڕۆڵتان هه‌بووه وه‌ك چی ؟
هونه‌رمه‌ند ڕه‌ئووف ماستاو : له‌زۆر كاری هونه‌ریدا به‌شداریم هه‌بووه، به‌داخه‌وه ئه‌وه ته‌مه‌ن هه‌ڵكشاوه ناتوانم هه‌موویان بژمێرم ئه‌گه‌ر یادهورییهكانم یارمه‌تیم بدا ئاماژه به‌چه‌ند كارێكی هونه‌ریم ده‌ده‌م وه‌ك:
1/ شانۆگه‌ری (كۆڵنه‌دان له‌خه‌بات) له ( 3/8/1958) .
2/ شانۆگه‌ری ( ئهمرئهكهی به‌گم ) له (1958).
3/ شانۆگه‌ری ( خه‌سووه یا ئه‌ژدیها) له (2/3/1961).
4/ شانۆگه‌ری ( پیسكه‌ی ته‌ڕپیر ) له (1957) .
5/ شانۆگه‌ری ( له‌ڕێی نیشتمان دا) له ( 1959) .
6/ شانۆگه‌ری بوكی ژێرده‌واری ڕه‌ش) له( 1961) .
7/ شانۆگه‌ری ( تاوان) .
پرسیار: تاكه‌ی له‌كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان وه‌ك ئه‌ندام مایته‌وه؟
هونه‌رمه‌ند ڕه‌ئووف ماستاو : وه‌ك پێشتر ئاماژه پێدا من له‌ساڵی(1957) چوومه كۆمه‌ڵی هونه‌ره‌جوانه‌كان ، به‌رده‌وام بووم له‌كاری هونه‌ری،به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌بڕیارێكی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وكاتی حكومه‌تی عێراقی له‌ساڵی (1963) كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان داخرا، جێی داخ و په‌ژاره‌بوو، به‌ڵام چرای هونه‌ر به‌گشتی له‌هه‌موو كایه‌كانی هونه‌ر له‌شاری سلێمانی به‌هه‌وڵ و تێكۆشانی هونه‌رمه‌ندان زیاتر گه‌شایه‌وه.
هونه‌رمه‌ند ڕه‌ئووف ماستاو ، له‌گه‌ڵ خزمه‌تكردنی له‌بواری هونه‌ری نواندن دا، پیشه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆشی كه مامۆستا بووه فه‌رامۆش نه‌كردووه، به‌وپه‌ڕی خه‌مخۆرییه‌وه له قوتابخانه‌كانی سلێمانی وانه‌ی به‌قوتابیان وتۆته‌وه،
جیا له‌بواری نواندن، هونه‌رمه‌ند شاره‌زایی له‌كاری ده‌ستی دا هه‌بووه و به‌تایبه‌ت كاری سیرامیك، دوای به‌شداریكردنی له خولی پیشه ده‌ستییه‌كان و شاره‌زاییه‌كی باشی تێدا به‌ده‌ستهێناوه، یه‌كێك بووه له‌و مامۆستا خه‌مخۆرانه كه پێشنیازی كردووه له‌قوتابخانه‌كان وه‌رشه بۆ كاره ده‌ستییه‌كان بكرێته‌وه‌و ڕاهێنان به‌قوتابیان بكرێت تا زیاتر ده‌ست ڕه‌نگین بن، له‌سه‌ر بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئه‌و سه‌رده‌مه ( محه‌مه‌د پیرۆز) ده‌كرێت بهبهرپرسیی وه‌رشه‌كان، له‌و ساڵانه كه مامۆستا و هونه‌رمه‌ند ڕه‌ئووف ماستاو سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ری پیشه ده‌ستییه‌كان بووه، به‌شداری چه‌ندین پیشانگای كاری ده‌ستی كردووه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عێراق پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه.
له‌نێو دنیای نواندن و وانه وتنه‌وه‌وه بۆ نێو دنیای مۆسیقا و گۆرانی ...!
پرسیار : به‌ڕێزتان له‌ساڵانی هه‌شتاكان له‌سه‌ر شه‌قامی مه‌وله‌وی و له‌ناو بازاڕی ( ڕه‌شه) دا له تۆمارگایهك، به‌ناوی تۆمارگای ( دیلمان) سه‌رقاڵی تۆماركردن و فرۆشتنی كاسێتی هونه‌رمه‌ندان بوویت، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ش به‌شێكه له‌هونه‌ر، به‌ڵام ئه‌و خولیایه له‌كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ؟
هونه‌رمه‌ند ڕه‌ئووف ماستاو : بۆ وه‌ڵامه‌كه‌تان ده‌بێت بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ڕۆژانی زێڕینی هونه‌ر به‌تایبه‌تی هونه‌ری شانۆ و مۆسیقا و گۆرانی، له‌وسه‌رده‌مه‌ی من و هاوڕێ هونه‌رمه‌نده‌كانم یادیان به‌خێر له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆكانی شاری سلێمانی كاری نواندن مان ئه‌نجام ده‌دا، ئه‌وكاته له‌گه‌ڵ شانۆگه‌رییه‌كه تیپی مۆسیقا و گۆرانی ئه‌وانیش به‌شدار ده‌بوون و هه‌ست و سۆزی ئاماده‌بوونیان به‌مۆسیقا و ده‌نگی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌وكاتی شار ده‌هێنایه جۆش، زۆرجار هونه‌رمه‌ندانی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی له‌گه‌ڵ ده‌نگی زوڵاڵ و خۆشی هونه‌رمه‌ندان ( حه‌مه ساڵه‌ح دیلان 1927_28/10/1990) ، ( ڕه‌فیق چالاك 1923_ 30/11/1973)، ( حه‌سه‌ن زیره‌ك 1921_26/6/1972) ،( حه‌مه‌ی به‌كر1926_14/2/1999 ) ، ( ئیبراهیم خه‌یات 1931_3/5/2005) ،( كه‌ریم كابان 24/2/1927_14/1/2016) ، (حه‌مه‌ی نێرگز 1944_23/9/2013) خۆشیی و دڵگهشییان به بینه‌رانی شانۆگه‌رییه‌كه ده‌به‌خشیی و پاشان شانۆگه‌رییه‌كه پێكه‌ش ده‌كرا، له‌ڕێی ده‌نگی به‌سۆزی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ناوم هێنان و هه‌روه‌ها ده‌نگی خۆشیی هونه‌رمه‌ندان ( سه‌یدعه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی 1882_4/2/1937) و ( محه‌مه‌دی ماملێ 1925_23/1/1999) و( مه‌زهه‌ری خالقی 1938) و زۆر له‌هونه‌رمه‌ندانی دیكه، هه‌روه‌ها له نه‌ته‌وه‌كانی دیكه وه‌ك فارس و عه‌ره‌ب، كاریگه‌رییان له‌سه‌رهه‌ستی من هه‌بوو، ئه‌و ده‌نگه پڕ چێژه به‌سۆزانه منیان كه‌مه‌ندكێش كرد به‌ره‌و كاری تۆماركردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌كه‌م و هونه‌ری گه‌لانی دیكه،
تۆمارگای (دیلمان) له‌ناو بازاڕی ڕه‌شه ، له‌لایه‌ن كاك ( ساماڵی ئه‌حمه‌د به‌گ) ه‌وه كهپورزامه دانرا، ماوه‌ی (14) ساڵی ته‌واو له‌و كاره‌ش به‌رده‌وام بووم واته فرۆشتن و تۆماركردن و گه‌یاندنی ده‌نگ و هونه‌ری هونه‌رمه‌ندان به‌گشتی به‌جه‌ماوه‌ر، دواتر وازم هێناو له‌كاری مامۆستایش خزمه‌ته‌كه‌م گه‌یشته واده‌ی خانه‌نشین بوون و ئێستا خانه‌نشینم ،
هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ڕه‌ئووف ماستاو ، له‌ساڵی ( 1967) هاوسه‌رگیری كردووه، به‌روبوومی ئه‌و ژیانه هاوژینییه خوای گه‌وره ( سێ كچ و دوو كوڕی) پێبه‌خشیون، په‌روه‌ردگار به‌ره‌كه‌ت خاته ته‌مه‌نیانه‌وه،
هونه‌رمه‌ند له‌كۆتایی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا پێی ڕاگه‌یاندم : هه‌میشه شانازی بهوڕۆژگارانهوه ده‌كه‌م ، وه‌ك گه‌نجێكی شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی هاوڕێم گیانیان شادبێت، توانیبێتم خزمه‌تێك به‌هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌م كردبێت، هه‌میشه ئه‌و ڕابردووه به گرنگ و پیرۆزی ده‌زانم .
ده‌خوازین هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ڕه‌ئووف ماستاو هه‌رده‌م ته‌ندروست و به‌خته‌وه‌ر و ته‌مه‌ندار بێت.
جه‌مالی ده‌لاك ( 22/2/2024) هه‌ولێر .
*په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ( ڕه‌ئووف ماستاو) له‌ڕۆژی پێنج شه‌ممه ، ڕێكه‌وتی (25/2/204) ( هه‌ولێر _ سلێمانی) .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.