لێژنەكانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر بەردەوامن لە چاودێری كردنی بازار لە رووی كوالیتی بەرهەم و نرخی ئەو كەل و پەلانەی كە فرۆشیاران دەیدەن بە هاووڵاتیان.
نەبەز عهبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان تیڤی رایگەیاند، لێژنەكانی قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رۆژانە بە پێی ئەو پلانەی كە لێژنەی باڵای قایمقامیەت دایدەنێت، سەردانی ماركێت و دوكان و بازارەكان دەكەن بە ئامانجی پشكنینی و چاودێری كردنی دوكانەكانی نێو بازار و گەڕەكەكانی نێو شاری هەولێر.
قایمەقامی قەزای ناوەندی هەولێر ئاماژەی بەوەش كرد كە ئەوان سەرەرای چاودێری كردنی بازار لە رووی نرخ و كوالیتەوە، لە هەمانكاتیشدا لە رێگای ئەو لێژنانەی پێكهێنراون بە مەبەستی چاودێری كردنی بازار و شوێنە گشتیەكان بە ئامانجی رێنمایكردن و جێیەجێكردنی رێنماییە خۆپارێزیەكان لە لایەن هاووڵاتیان و دوكانداران لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە بەردەوامی لە بازار و شوێنە گشتییەكان دەگەرێن و لە ماوەی تەنها هەفتەیەك سێ سەد و یازدە شوێن بە هۆی پابەند نەبوون به رێنماییه تهندروستیهكان لە سنوری شاری هەولێر داخراون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.