کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرهەڵدانەوەی شەڕ و پێکدادانەکان لە یەمەن، زیاتر لە 100,000 کەس لە ناوچەکانیان ئاوارە بوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کۆمیسیۆنەکە، ئەو شەڕەی لە نێوان حوسییەکان و حکوومییەکان لە سنوورەکانی کەناراوەکانی ڕۆژئاوای یەمەن و ناوچەی گەرووی "باب ئەلمەندەب" دەستی پێکردووەتەوە، بووەتە هۆی دروستبوونی قەیرانێکی گەورەی مرۆیی.
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەش کردووە، "خێرایی پەرەسەندنی شەڕ و پێکدادانەکان لەو ناوچانە، بووەتە هۆی ئەوەی 100,000 هاووڵاتی ناچار بن ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن و لە ناوچەکانی تری وڵاتەکەدا بەدوای پەناگەیەکدا بگەڕێن."
هەروەها ڕوونیشیکردووەتەوە کە بەشێکی زۆر لە ئاوارەکان ناچار بوون سنوورە دەریاییەکان ببڕن و ڕوو لە وڵاتی "جیبوتی" بکەن، وەک تەنها دەرچەیەک بۆ ڕزگاربوون لەو دۆخە مەترسیدارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.