وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکانی ساڵی 2026 – 2027ـم بڵاو کردەوە و یەکەم رۆژی خوێندنی ساڵی نوێ لە 20/9/2026 داناوە.
بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی پەروەردە وەرزی یەکەمی خوێندن كە لە 20/9/20226 دەست پێ دەكات، لە 12 هەفتە پێک دێت. تاقیکردنەوەکانی وەزی یەکەمیش لە ڕێککەوتی 15/12/2026 دەست پێ دەکات.
سەبارەت بە وەرزی دووەمی خوێندن، وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوە کردووە کە سەرەتای دەستپێکردنی وەرزی دووەم لە ڕێککەوتی 3/1/2027 دەست پێ دەکات و خوێندن بۆ ماوەی 16 هەفتە بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بە پشووی قوتابخانە و پەیمانگاكان کردووە كە لە رۆژی 9/3/2027 تاوەکو 23/7/2027 دەبێت.
لە کۆتایی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی پەروەردە رۆژ و رێککەوتی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ هاتووە و وەزارەتی پەروەردە 2 تاوەکو 13ـی 5 وەک رۆژی تاقیکردنەوەی نیشتیمانیی پۆلی 9 و وەرزی دووەمی خوێندن دیاری کردووە. هاوکات هەردوو پۆلی 12ـی وێژەیی و زانستی تاقیکردنەوەکانیان لە 31/5 تاوەکو 24/6 ئەنجام دەدرێت.
بۆ بینینی ساڵنامە و تاقیكردنەوكانی وەرزی خوێندنی 2026-2027 (کلیک لێرە بکە)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.