Erbil 31°C چوارشەممە 16 ئەیلوول 00:25

پۆلیسی ڕاپەڕین 3 تۆمەتباری بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرد

100%

نەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین سێ تۆمەتباری بە تۆمەتی دزی دەزگیر کرد و دەڵێت تاوانباران لە چەند شوێنێک دزیان کردووە و دانیشیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، دوای سکاڵای ژمارەیەک هاووڵاتی و ئەنجامدانی بەدواداچوونی ورد، هێزەکانیان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕانیە بە هاوکاریی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، سێ تۆمەتباریان بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزی دەستگیر کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، دوای ئەوەی پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ سکاڵاکان کرایەوە و فەرمانی دادوەر بەدەستهات، توانرا لە ماوەیەکی کەمدا ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا بکرێت و دەستگیر بکرێن. تۆمەتباران بریتین لە:

1.  (پ، ع، ٲ) لە دایکبووی ساڵی 2000.

2.  (ب، ع، ع) لە دایکبووی ساڵی 2003.

3.  (س، ع، ا) لە دایکبووی ساڵی 2008.

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا، تۆمەتباران لە بەردەم دادوەر و پۆلیس دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە، کە بریتی بوون لە دزینی ماتۆڕسکیل و پاتری بارهەڵگر لە چەند شوێنێکی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین.

لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی، تۆمەتباران ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیان بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.