Erbil 31°C سێشەممە 15 ئەیلوول 19:57

پۆلیسی ڕاپەڕین هۆشداری دەدات: بە ناوی کاری خێرخوازییەوە فێڵ لە هاووڵاتییان دەکرێت

100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین هاووڵاتییانی سنوورەکە ئاگادار دەکاتەوە کە چەند باندێک بە ناوی کاری خێرخوازییەوە دەستیان بە ئەنجامدانی فێڵ و بەکارهێنانی خەڵک کردووە.

پۆلیسی ڕاپەڕین لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاندووە، ئەو باندە بە بیانووی جۆراوجۆر، وەک (هاوکاری بۆ هاوسەرگیری، چارەسەری نەخۆشی، یان ناردنی کەسەکان بۆ ئەوروپا) پەیوەندی بە هاووڵاتییانەوە دەکەن و داوای بڕی 400 هەزار دینار دەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، شێوازی کاری ئەو باندە بەو جۆرەیە کە داوا لە هاووڵاتییان دەکەن پارەکە بە شێوەی باڵانس بنێرن، دوای ئەوەی باڵانسەکە دەگاتە دەستیان دەستبەجێ ژمارەکانیان دادەخەن و پەیوەندییان دەپچڕێنن.

لە کۆتاییدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین داوا لە هاووڵاتییان دەکات هۆشیار بن و نەکەونە ژێر کاریگەریی ئەو جۆرە فێڵانە جەختیش دەکاتەوە کە بە هیچ شێوەیەک پارە بۆ کەسانی نەناسراو لە ڕێگەی باڵانسەوە نەنێرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.