ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کردووە، یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەی دیاری ئیسپانی و بەرگریکاری پێشووی ڕیاڵ مەدرید، سیرخیو ڕامۆس دەستپێکردووە.
دوای تووشبوونی "باو توریس" و "ئیان ماتسن" بە پێکان لە یارییەکەیان بەرانبەر نۆتینگهام فۆرێست، یانەی ئەستۆن ڤێلا لە هێڵی بەرگریدا تووشی قەیران بووە. ئۆنای ئیمێری ڕاهێنەری یانەکەش دەیەوێت بەپەلە بەرگرییەکەی بەهێز بکات، بەتایبەت کە یانەکە لە چەند بەرەیەکەوە کێبڕکێ دەکات و بەشدارە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا.
ئەستۆن ڤێلا سود لەوە وەردەگرێت کە سیرخیو ڕامۆس لە ئێستادا یاریزانێکی ئازادە و گرێبەستی لەگەڵ هیچ یانەیەکدا نییە. بەپێی یاساکان، ئەگەر یانە ئینگلیزییەکە شوێنی بەتاڵی لە لیستەکەیدا هەبێت، دەتوانێت لە دەرەوەی وادەی گواستنەوەکان گرێبەست لەگەڵ ڕامۆسدا ئیمزا بکات.
ڕامۆس کە مێژوویەکی درەوشاوەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید هەیە و 4 جار بووەتە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکان، دوای جێهێشتنی مەدرید لە ساڵی 2021 پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە کرد. دوای ئەوە گەڕایەوە یانەی سێڤییا و ساڵی ڕابردووش 10 مانگ لەگەڵ یانەی مۆنتێری بەسەربرد و 34 یاری ئەنجامدا.
ئەستێرە ئیسپانییەکە بە درێژایی 16 ساڵ لەگەڵ یانەی شاهانە 671 یاری ئەنجامداوە و 101 گۆڵی تۆمار کردووە، کە ئامارێکی ناوازەیە بۆ بەرگریکارێک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.