Erbil 31°C سێشەممە 15 ئەیلوول 13:33

وەزارەتی پەروەردەی عێراق: دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بۆ 11ـی مانگی 10 دواخرا

100%

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی عێراق بە فەرمی بڕیاریدا دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (2026-2027) بۆ 11ـی مانگی 10 دوابخات.

ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی ئەیلوول، عەبدولکەریم عەبدان جبووری، وەزیری پەروەردەی عێراق فەرمانی کردووە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە 20ـی ئەیلوولەوە بۆ ڕۆژی یەکشەممە 11ـی تشرینی یەکەمی داهاتوو دوابخرێت.

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بە چەند هۆکارێک کردووە بۆ ئەم بڕیارە:

1.  پێدانی کاتی پێویست بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم بۆ پۆلە نافەرمییەکان (نا کۆتایی).

2.  ئامادەکردنی قوتابخانەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن.

3.  ڕەچاوکردنی دۆخی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەم ماوەیەدا.

4.  تەواوکردنی تەواوی پێداویستییە کارگێڕی و هونەرییەکان پێش ئەوەی قوتابیان دەست بە دەوامکردن بکەن.

بڕیارەکە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سەرانسەری عێراق دەگرێتەوە، بە مەبەستی ڕەخساندنی کەشێکی گونجاوتر بۆ دەستپێکی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.