لە درێژەی ململانێ و جەنگی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ، واشنتۆن بڕیاری دا باجی گومرگیی زیادە بە ڕێژەی 50% بەسەر کۆمەڵێک بەرهەمی کەنەدایی لە کاتی هاوردەکردنیان بۆ ئەمریکا بسەپێنێت.
بەپێی بڕیارە نوێیەکە، ئەو بەرهەمانەی کەوتوونەتە بەر باجی زیادەی 50% بریتین لە: چەند جۆرێکی پەنیر، فەرووی ئاژەڵان، بەلەمی مۆتۆڕدار، بەرهەمەکانی کاغەز و پۆڵا.
لە بەرانبەردا، حکوومەتی ئەمریکا باجی لەسەر هەندێک بەرهەم لادا کە پێشتر هەمان ڕێژەی باجیان لەسەر بوو، لەوانە: کاغەزی تەوالێت، چیمەنتۆ، و ویسکی (کە قەبارەی بوتڵەکانیان لە 4 لیتر زیاتر بێت).
ئەم گۆڕانکارییانە وەک وەڵامێک بۆ هەنگاوەکانی ئۆتاوا دێن، کە پێشتر باجی بەسەر بەرهەمە ئەمریکییەکاندا سەپاندبوو وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر بە بڕیارە پێشووەکانی واشنتۆن. لەم بارەیەوە، حکوومەتی ئەمریکا پلانی هەیە لە 29ـی ئەیلولەوە هاوردەکردنی چەند بەرهەمێکی
کەنەدی بەتەواوەتی قەدەغە بکات، کە بریتین لە:
- مەی و خواردنەوە کحولییەکان.
- بەرهەمەکانی شیرەمەنی (وەک مصل اللبن).
- ماتۆڕسکیلە گەورەکان کە قەبارەی بزوێنەرەکەیان لە 800 سانتیمەتر سێجا زیاتر بێت.
شایەنی باسە ئابووریی کەنەدا بە دەیان ساڵە بەشێوەیەکی بەرفراوان پشت بە بازاڕی ئەمریکا دەبەستێت، بەجۆرێک نزیکەی سێ لەسەر چواری (3/4)ی کۆی هەناردەکانی کەنەدا بۆ ئەمریکا دەنێردرێت، هەر بۆیە ئەم ململانێ بازرگانییە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر پەیوەندییە ئابوورییەکانی هەردوو وڵات دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.