Erbil 31°C سێشەممە 15 ئەیلوول 13:33

گەنمەشامیی تازە یان قوتووکراو کامیان سوودی زیاترە؟

100%

زۆر کەس لە نێوان گەنمەشامیی تازە و قوتووکراو تووشی دوودڵی دەبن و وادەزانن گەنمەشامیی تازە هەمیشە بەسوودترە، بەڵام توێژینەوەکان دەریدەخەن کە جیاوازیی سەرەکی لە نێوانیاندا دەگەڕێتەوە بۆ بڕی سۆدیۆم و ئەو ماددانەی بۆ گەنمەشامییە لە قوتووەکان زیاد دەکرێن.

بەپێی ماڵپەڕی (Verywell Health)، هەردوو جۆرەکە (تازە و قوتووکراو) سەرچاوەیەکی باشی کاربۆهیدرات، پرۆتین، ڕیشاڵ، پۆتاسیۆم و کارۆتیناتن، کە ماددەی دژە ئۆکسێنەری بەهێزن. بەڵام گەنمەشامیی قوتووکراو لەوانەیە شەکر، خوێ یان سۆسی زیادکراوی تێدابێت کە کالۆری و چەوری تێری بەرز دەکاتەوە.

گەنمەشامیی تازە بڕێکی زۆر کەم سۆدیۆمی سروشتی تێدایە، لە کاتێکدا لە ئامادەکردنی قوتووکراودا خوێی بۆ زیاد دەکرێت بۆ پاراستنی تامی. لێکۆڵینەوە زانستییەکان دەریانخستووە کە کەمکردنەوەی خوێ پەستانی خوێن دادەبەزێنێت و بۆ تەندروستیی دڵ گرنگە. هەندێک جار بڕی سۆدیۆم لە گەنمەشامییەکی قوتووکراوی ئاساییدا 27 هێندەی ئەو بڕەیە کە لە گەنمەشامییەکی تازەدا هەیە.

ئەگەر ناچار بوویت گەنمەشامیی قوتووکراو بەکاربهێنیت، پسپۆڕان ئەم ڕێنماییانە دەخەنە ڕوو:

1.  ئەو جۆرانە بکڕە کە لەسەریان نووسراوە بێ خوێی زیادکراو یان سۆدیۆمی کەم.

2.  ئەگەر جۆری ئاسایی بوو، ئەوا پێش خواردن بە ئاو بیشۆریتەوە، ئەم کارە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بڕێکی زۆر لە خوێی زیادکراو.

سەرەڕای ئەوەی کە گەرمکردن و چارەسەرکردنی خۆراک لە کاتی قوتووبەندکردندا لەوانەیە بڕێک ڤیتامین C کەم بکاتەوە، بەڵام زۆربەی بەها خۆراکییەکانی دیکەی گەنمەشامی وەک خۆیان دەمێننەوە و نزیکن لەو ئاستەی لە گەنمەشامییە تازەکەدا هەن.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.