بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند،پلەی گەرما جێگیر دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت. پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک نزم دەبێتەوە.
بۆ سبەی چوارشەممە 16ـی ئەیلوول، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسیی، ئاسمان بە تەواوی ساماڵ دەبێت. پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ جێگیر دەبێت و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان بەسەردا نایەت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | سێشەممە | چوارشەممە |
| هەولێر | 37 | 37 |
| سلێمانی | 35 | 35 |
| دهۆک | 36 | 36 |
| هەڵەبجە | 37 | 37 |
| چەمچەماڵ | 38 | 38 |
| زاخۆ | 37 | 37 |
| پیرمام | 35 | 34 |
| ئاکرێ | 38 | 37 |
| گەرمیان | 41 | 41 |
| حاجی ئۆمەران | 24 | 24 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.