Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 06:01

ئێران ره‌تیده‌کاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ مۆسکۆ رێککه‌وتنیان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د کردبێت

ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ له‌ یارییه‌كانی میدیای ئیسرائیلن
کوردستان TV
100%

راوێژكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌ت كرده‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، گوایه‌ تاران و مۆسكۆ له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات رێككه‌وتوون.

حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌شار ئه‌سه‌د-ی به‌ سه‌رۆكی شه‌رعیی سوورتا ناوزه‌ند كردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌:

"ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن گوایه‌ تاران و مۆسكۆ له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات رێككه‌وتوون، درۆی گه‌وره‌ن و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ له‌ یارییه‌كانی میدیای ئیسرائیل-ن".

پێشتر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌باس موسه‌وی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكردبوویه‌وه‌ كه‌ باسیان له‌وه‌ ده‌كرد گوایه‌ ئه‌نقه‌ره‌، تاران و مۆسكۆ له‌ڕێگه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانا و به‌بێ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، پلانیان بۆ داهاتووی سووریا داناوه‌

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.