Erbil 31°C ھەینی 16 تشرینی یەکەم 17:06

سەرۆک کۆماری ئێران: بەردەوامبوونی گەمارۆکانی ئەمەریکا دۆخەکە خراپتر دەکات

100%

مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، درێژەدان بە سیاسەتی گەمارۆکانی ئەمەریکا دژی وڵاتەکەی دەبێتە هۆی ئاڵۆزتربوونی زیاتری دۆخەکە لە ناوچەکەدا.

پەزیشکیان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەو گەمارۆیانە نەک هەر بۆ ئێران، بەڵکو بۆ سەرجەم وڵاتانی دیکەش کێشەی دروست کردووە و هۆشداری دا لەوەی کە بەردەوامبوونی ئەم ڕەوتە تەنها دۆخەکە خراپتر دەکات.

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە ئەمەریکا واز لە سیاسەتی هێز بهێنێت و بەرەو لۆژیکی دیالۆگ و گفتوگۆ هەنگاو بنێت. گوتیشی: بۆ ئەمەریکا باشترە کە بە لۆژیکی دیالۆگ لەگەڵ ئێران مامەڵە بکات نەک بە لۆژیکی هێز و گوشار.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.