سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی وەرگرتنی متمانەی پەرلەمانی لە هەرسێ جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و هیوای سەرکەوتنى لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا بۆ خواستن.
ئەمڕۆ هەینی 16ـی تشرینی یەکەمی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە سێ پەیوەندیی تەلەفۆنیی جیادا لەگەڵ موحسین مەندەلاوی، لەیس ئه‌لخەزعەلی و محەمەد ئه‌لجبوورى، پیرۆزبایی متمانەبەخشینی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دەستبەکاربوونيان وەک جێگرانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی لێکردن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای سەرکەوتنى لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا بۆ خواستن، هاوکات پیرۆزبایی لە ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران و ئەندامانی حکوومەت کرد بە بۆنەی هه‌ڵبژاردنى وه‌زيره‌كان و تەواوکردنی پێکهاتەی کابینەی وەزاريی سه‌رۆكوەزيران عه‌لى ئه‌لزه‌يدى، بۆ خزمه‌تى وڵات و هاووڵاتييان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.