دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی نیوزماکس، وەڵامێکی ڕاشکاوانە و لە هەمان کاتدا ناڕوونی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دایەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکی کەناڵەکەدا کە لێی پرسی ئایا متمانەت بە نەتانیاهۆ هەیە؟، ترەمپ بە ڕاشکاوی گوتی: بە ڕاستی، متمانە بە هیچ کەس ناکەم. لە دنیای سیاسەتدا متمانە بە کەس ناکرێت.
سەرەڕای ئەم وەڵامە، ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ نەتانیاهۆ هەیە و بە تایبەت ستایشی ئەو هاوبەشییە سەربازییە سەرکەوتووەی کرد کە لە ماوەی دەسەڵاتیدا دژی ئێران ئەنجامیانداوە.
ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی 27ی ئەم مانگە ئامادە دەکات. نەتانیاهۆ لە بانگەشەکانی هەڵبژاردندا بەردەوام جەخت لەسەر پەیوەندییە نزیکەکانی لەگەڵ ترەمپ دەکاتەوە. ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد کە هەندێک بەرپرسی ئیسرائیلی داوایان لێکردووە بەشداری لە بانگەشەی هەڵبژاردنی نەتانیاهۆدا بکات، لە وەڵامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بە ئەگەری بەشداریکردنی لەو بانگەشەیەدا، ترەمپ گوتی: بەڵێ، ئەوان دەیانەوێت بەشداری بکەم، بەڵام ئامادەنەبوو بڕیاری کۆتایی خۆی لەوبارەیەوە ڕابگەیەنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.