وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە لە شەوی ڕابردوودا 644 درۆنی ئۆکراینایان لە چەندین ناوچە و هەرێمی ڕووسیا، لەگەڵ نیمچە دوورگەی کریمیا و دەریای ڕەش خستووەتە خوارەوە.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاماژەی بەوە کردووە، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی لە نێوان کاتژمێر 8ی ئێوارەی 15ی تشرینی یەکەم تا کاتژمێر 8ی بەیانی 16ی تشرینی یەکەم ئەو فڕۆکانەیان کردووەتە ئامانج. ئۆپەراسیۆنەکان هەرێمی کراسنۆدار، کۆمارەکانی کریمیا و تاتارستان، لەگەڵ چەندین پارێزگای دیکەی ڕووسیایان گرتووەتەوە.
بەپێی بەیاننامەکە، ئەو ناوچانەی کە ئۆپەراسیۆنەکانی تێدا ئەنجامدراوە بریتین لە: بریانسک، ڕۆستۆڤ، ڤۆرۆنیژ، ساراتۆڤ، سامارا، لینینگراد، لەگەڵ ناوچەی مۆسکۆ و دەوروبەری.
وەزارەتی بەرگری جەختی کردەوە کە بەپێی ئامارە فەرمییەکان، کۆی گشتیی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە لەو 12 کاتژمێرەدا تێکشکێنراون، دەگاتە 644 فڕۆکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.