بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، بارانبارین بەردەوامە و لە دهۆک و سۆران زۆرترین ڕێژەی باران دەبارێت.
ئەمڕۆ هەینی 16ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان بە پچڕپچڕی بەردەوام دەبێت، هەندێک کات بارانبارین بە شێوەی تاوەباران و هەورەبروسکە دەبێت. پێشبینی دەکرێت زۆرترین ڕێژەی دابارین لە سنووری ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک بێت.
هەروەها کەشناسیی هەرێم ڕاشیگەیاند: پلەی گەرما 1 بۆ 3 پلە نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بۆ سبەی شەممە، 17ی تشرینی یەکەم، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لە کات و شوێنی جیاواز بە پچڕپچڕی دەبارێت، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان. لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە. هەروەها پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیاجیاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان | هەینی | شەممە |
| هەولێر | 31 | 31 |
| سلێمانی | 30 | 30 |
| دهۆک | 27 | 28 |
| هەڵەبجە | 33 | 32 |
| زاخۆ | 27 | 29 |
| گەرمیان | 35 | 35 |
| پیرمام | 26 | 26 |
| چەمچەماڵ | 32 | 32 |
| حاجی ئۆمەران | 21 | 20 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.