Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 05:52

باره‌گای بارزانی پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە

سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادەی حاجی سەلیم هەینی ده‌کات.
کوردستان TV
100%

باره‌گای بارزانی پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادەی حاجی سەلیم هەینی ده‌کات.

دەقی پرسەنامەکە:

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

خانەوادەی بەڕێزی حاجی سەلیم هەینی

به‌دڵگرانییه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی حاجی سەلیم هەینی، كه‌سایه‌تیی تێکۆشەر و ناسراوی هەولێرمان پێگەیشت.

پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده تێکۆشەرەکەتان‌ و تەواوی خزمان و دۆست و ئاشنایانتان ده‌که‌ین و به‌شداری‌ خه‌متانین.

لە خودای گەورە داواکارین گیانی کاک حاجی سەلیم به‌ به‌هه‌شتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبرتان پێ ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
١٠ـی٥ـی٢٠٢٠

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.