بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە، سبەی شەممە، لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنییەوە بەشە بەنزینی ژمارە (9) و بوتڵی غازی ژمارە (15) کارا دەکرێن.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر لە ئاگادارییەکدا بڵاوی کردەوە: لە ڕێکەوتی 3ـی تشرینی یەکەمی 2026ـەوە، بەشی بەنزینی ژمارە (9) لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنییەوە کارا دەکرێت.
هاوکات لە ئاگادارییەکی دیکەدا ئاماژە بەوەش کردووە، هەر سبەی، بەشە غازی ماڵانیش بۆ بوتڵی غازی ژمارە (15) بە شێوەی کارتی ئەلیکترۆنی کارا دەکرێت و دەخرێتە خزمەتی هاووڵاتییانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.