Erbil 31°C ھەینی 02 تشرینی یەکەم 17:34

لە چۆمان هەورەبروسکە لە ئافرەتێکی تەمەن 50 ساڵانیدا

100%

لە قەزای چۆمان هەورەبروسکە بە ماڵێک کەوت و بەهۆیەوە ئافرەتێکی تەمەن 50 ساڵ لە هۆش خۆی چوو، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە و جێگیربوونی دۆخی تەندروستی، بۆ پشکنینی زیاتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران کرا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە کەریم سمکۆ پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لە قەزای چۆمان هەورەبروسکە بە ماڵێک کەوتووە و بەهۆی ڕووداوەکەوە ئافرەتێک بە ناوی (نەسرین ئەحمەد) کە تەمەنی 50 ساڵە، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی چۆمان کرا.

سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی ئەو ئافرەتە، د. ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستیی چۆمان بە کەریم سمکۆ پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: "کاتێک ئافرەتەکە گەیەندرایە نەخۆشخانە تەنیا لە هۆش خۆی چووبوو، هیچ ئاسەوارێکی برینداربوون یان سووتانی پێوە دیار نەبوو، دوای پێدانی چارەسەریی فریاگوزاری دۆخی تەندروستیی جێگیر بوو، بەڵام بۆ دڵنیابوونەوە لە ئەنجامی هەندێک پشکنین، ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران کرا".

بەرگریی شارستانیی سۆران کۆمەڵێک ڕێنماییی خۆپارێزیی بە هاووڵاتییان دەدات و داوایان لێدەکات کە لە کاتی هەورەبرووسکەدا لە شوێنە کراوەکان دوور بکەونەوە، لەژێر دار و ستوونەکانی کارەبادا نەوەستن و لە شوێنێکی داخراو و سەلامەتدا بمێننەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.