بەهۆی سەرهەڵدانەوەی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی لە نێوان دوو بنەماڵە لە ناحیەی کەڵەک، شەڕەتەقە ڕوویدا و لە ئەنجامدا هاووڵاتییەکی بێتاوان کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
د. مەروان زراری، بەرپرسی بنکەی فریاکەوتنی خەبات بە سالار نامیق، پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لە ناحیەی کەڵەکی سەر بە قەزای بەردەڕەش، بەهۆی سەرهەڵدانەوەی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی لە نێوان دوو بنەماڵەدا شەڕەتەقە دروست بوو، لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەرپرسی بنکەی فریاکەوتنی خەبات ئاماژەی بەوەش کرد، دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانیویانە کۆنترۆڵی تەواوی دۆخەکە بکەن و ئارامی بۆ ناوچەکە بگەڕێننەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی کە لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـــلەکاندا کوژراوە هاووڵاتییەکی کوردی شەبەکە بە ناوی (عەبدوڵڵا ڕەعد نورەدین) کە تەمەنی 20 ساڵە و هیچ پەیوەندییەکی بە کێشەی نێوان ئەو دوو بنەماڵەیەوە نەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.