لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک لە نزیک زانکۆی گەرمیان، لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە بە سەختی بریندار بوو و بەهۆی ناجێگیریی دۆخی تەندروستییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.
شەوی هەینی 2ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: لە فلکەی نزیک زانکۆی گەرمیان، ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری (MG) و ماتۆڕسکیلێکی دوو تایە ڕوویدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە کە مێردمنداڵێکی لەدایکبووی ساڵی (2008)ـە بە سەختی بریندار بوو، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.
هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەش داوە، لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.