Erbil 31°C شەممە 03 تشرینی یەکەم 00:06

لە زەڕایەن بەهۆی هەورەبروسکەوە شوانێکی تەمەن 24 ساڵ گیانی لەدەستدا

100%

لە سنووری ناحیەی زەڕایەن لە قەزای شارەزوور، شوانێکی سووریایی تەمەن 24 ساڵ بەهۆی بەرکەوتنی هەورەبروسکەوە سوتا و هەر لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ هەینی 2ـی تشرینی یەکەمی 2026، سامان سابر، بەرپرسی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ڕەئووف بەگ لە قەزای شارەزوور ڕایگەیاند: "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شوانێک لە سنووری ناحیەی زەڕایەن هەورەبروسکە لێیداوە و پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا".

سامان سابر گوتی: "شوانەکە سووریایی بوو و بۆ کارکردن هاتبووە زەڕایەن و تەمەنی 24 ساڵ بوو، بەهۆی زۆری و سەختیی سوتاوییەکەیەوە هەر لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە".

ئاماژە بەوەش دراوە کە دوای تەواوبوونی سەرجەم ڕێکارە پێویستەکان، تەرمی شوانەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.