بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە دڵشاد شێخ جەلال و خانەوادەی حەمە ساڵح كوێخا شەریف دەكات.
بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە دڵشاد شێخ جەلال دەکات
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، دڵشاد شێخ جەلال
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری ساداتی شێخانی بەرزنجە(شێخ جەلال شێخ رەئوف)ـی باوكتانمان پێگەیشت.
سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادەكەتان دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمی خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەزانین.
خودای دلۆڤان ئارامی و دڵنەواییتان پێببەخشێت و خوالێخۆشبوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی شاد بكات.
انا للە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
۱۱ـی ۳ـی ۲٠۲٠
بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی حەمە ساڵح كوێخا شەریف دەكات
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان، خانەوادەی حەمە ساڵح كوێخا شەریف
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیار و سەرپەلی شۆڕشی ئەیلوول (حەمە ساڵح كوێخا شەریف)مان پێگەیشت.
هاوخەمی خۆمان بۆ خانەوادە بەڕێزەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی لە خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین.
خودای مەزن دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت و خوالێخۆشبوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی شاد بكات.
انا للە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
۱۱ـی ۳ـی ۲٠۲٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.