Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 02:39

دوو کچی ده‌ستڕه‌نگین له‌ رۆژی خۆشه‌ویستی گوڵ و میخه‌کیان نمایش کرد

ئه‌م ڕۆژه‌ ته‌نها په‌یوه‌یست بێت به‌ خۆشه‌ویستی نێوان كوڕو كچان
کوردستان TV
100%

كوێستان و ڤیان دوو خوشكی خاوه‌ن به‌هره‌و ده‌سڕه‌نگینی دانیشتووی ناحیه‌ی خه‌لیفان، به‌درووشمی با له‌ ڕۆژی خۆشه‌ویستی گوڵ ببه‌خشین به‌ خۆشه‌ویستان، گوڵی سورو سێو میخه‌ك نمایش كرد.

ڤیان مه‌حموود، دانیشتووی ناحیه‌ی خه‌لیفان سه‌ربه‌ قه‌زای سۆران، به‌ زاری كرمانجی راگه‌یاند " خۆم و مامۆستا كویستانی خوشكم، توانیومانه‌ به‌كاری ده‌ست ڕه‌نگینی وه‌ك دروو‌نی جل و به‌رگ و دروستكردنی ملوانكه‌و میدالیاو جۆره‌ها شتی تر، تاڕاده‌یه‌ك كار بۆخۆمان بدۆزینه‌وه‌و تا ئێستاش چه‌ندین پیشانگامان بۆ كراوه‌ته‌وه‌و خه‌ڵكی سه‌رسام بوونه‌ به‌م شتانه‌ی كه‌ دروستیان ده‌كه‌ین و ته‌نانه‌ت خواستی زۆریشیان له‌سه‌ره‌، ئه‌گه‌ر هاوكاری و پاڵپشتی زیاتریشمان بكرێت، ده‌توانن شتی زیاترو سه‌ره‌نج ڕاكێش دروست بكه‌ین".

گووتیشی " له‌ رۆژی 2/14 كه‌ به‌ڕۆژی خۆشه‌ویستی دیاریكراوه‌، به‌درووشمی با له‌ ڕۆژی خۆشه‌ویستی گوڵ ببه‌خشین به‌ خۆشه‌ویستان، هه‌ستاوین به‌ دروست كردن و نمایشكردنی، جۆره‌ها گوڵی سورو سێو و میخه‌ك و هه‌ناری ده‌ستكرد، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كان به‌خۆشه‌ویستانیان ببه‌خشن، مه‌رجیش نییه‌ ئه‌م ڕۆژه‌ ته‌نها په‌یوه‌یست بێت به‌ خۆشه‌ویستی نێوان كوڕو كچان، به‌ڵكو له‌وانه‌یه‌ گوڵ و دیاری ببه‌خشن به‌ ئه‌ندامانی خێزانیان به‌ هاوڕێ یانیان و كه‌سه‌ نزیكه‌ كانیان.

سه‌رچاوه‌/ زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.