لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بە پێنج درۆن هێرش کراوەتە سەر چەند ناوچەیەک و لە ئەنجامی هێرشەکاندا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی ئەیلوول، کاتژمێر (03:10) خولەک بە پێنج مووشەک هێرشکراوەتە سەر چەند ناوچەیەک لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە.
شوێنی مووشەکەکان بەم شێوەیە بووە:
- بە سێ مووشەک هێرشکرایە سەر زڕگوێزەڵە .
- یەک مووشەک لە نزیک گوندی گورگەچیا سەر بە ناحیەی سیروان کەوتووەتە خوارەوە
- یەک مووشەک لە نێوان گوندەکانی داری زاین و میراسی خواروو لە قەرەداغ کەوتووەتە خوارەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و هێزە ئەمنییەکانیش داوا لە هاووڵاتییان دەکەن لە دوای هێرشەکان نزیکی شوێنەکان نەبنەوە و دەستکاریی پارچە و پاشماوەکانی مووشەک و درۆن نەکەن لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی خۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.