Erbil 31°C چوارشەممە 16 ئەیلوول 09:59

تەندروستیی سۆران: لە مانگێکدا 500 کرداری شووشتنی گورچیلە ئەنجامدراوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، تەنها لە ماوەی یەک مانگدا 500 کرداری شووشتنی گورچیلە بۆ نەخۆشان ئەنجامدراوە.

د. کامەران محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران ئاماژەی بەوە کرد، پێشتر تەنیا 1 سەنتەری شووشتنی گورچیلە لە سنووری سۆران هەبوو، بەڵام لە ئێستادا بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر نەخۆشەکان، سەنتەری تایبەت لە قەزاکانی چۆمان و بارزانیش کراونەتەوە.

بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا کۆی گشتیی سەنتەرەکانی شووشتنی گورچیلە لە سنوورەکە گەیشتووەتە 3 سەنتەر، کە بە کۆی گشتی 22 ئامێری پێشکەوتووی شووشتنی گورچیلەیان لەبەر دەستدایە و بە شێوەیەکی بەردەوام خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاووڵاتییان دەکەن.

سەبارەت بە پڕۆژەکانی داهاتووش، د. کامەران محەممەد ڕایگەیاند، کارکردن بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی تەندروستی بەردەوامە و بڕیارە لە مانگی داهاتوودا، ژووری چاودێریی چڕ (ICU) لە سۆران بە فەرمی بکرێتەوە و بکەوێتە خزمەتی هاووڵاتییان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.