Erbil 31°C ھەینی 18 ئەیلوول 21:07

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانییەوە

کوردستان TV
100%

هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە بەشێک لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود دادەخرێت و ڕێگای جێگرەوەش دیاریکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بەشێک لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود (بەشی خوارەوە)، سایدی ڕۆیشتن لە بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیبەوە بەرەو چوارڕیانی سەرچنار، بەهۆی ئەنجامدانی هێڵکارییەوە بەڕووی هاتوچۆدا دادەخرێت. 

هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە بۆ ڕێگای جێگرەوە دەتوانن بەشی سەرەوەی پردی چوارڕیانەکە بەکار بهێنن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.