Erbil 31°C چوارشەممە 21 تشرینی یەکەم 10:00

نەخۆشخانەی 150 قەرەوێڵەیی شێرپەنجە لە هەولێر 70٪ی کارەکانی تەواو بووە

100%

کارەکانی دروستکردنی نەخۆشخانەی 150 قەرەوێڵەیی تایبەت بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە شاری هەولێر بە خێرایی بەڕێوەدەچێت و تاوەکو ئێستا 70٪ی کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بووە و چووەتە قۆناغی کۆتایی جێبەجێکردنەوە.

ئەم پڕۆژە ستراتیژی و تەندروستییە گرنگە کە پێشتر لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەردی بناغەی دانرا، بە شێوازێکی هاوچەرخ دیزاین کراوە بەجۆرێک توانای ئەوەی هەیە ڕۆژانە لە بەشی ڕاوێژکاریدا پێشوازی لە نزیکەی 1,000 نەخۆش بکات.

نەخۆشخانەکە بە پێشکەوتووترین ئامێر و پێداویستیی پزیشکی دەوڵەمەند دەکرێت و سەرجەم پشکنینەکان و چارەسەرە پێویستەکان لەخۆدەگرێت، لەوانە دابینکردنی چارەسەری کیمیایی، تیشکی ناوەکی و سەنتەری تیشکی لیناک (LINAC)، هاوکات چەندین هۆڵی مۆدێرنی نەشتەرگەری، بەشەکانی خەواندن و بەشێکی پێشکەوتووی فریاکەوتن لەخۆدەگرێت.

بە تەواوبوون و کەوتنەکاری ئەم نەخۆشخانەیە، کەرتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان پێشکەوتنێکی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت و بارگرانییەکی زۆر لەسەر شانی تووشبووانی شێرپەنجە کەم دەبێتەوە، هاوکات پێویستیی نەخۆشان بۆ سەفەرکردن بەرەو دەرەوەی وڵات لەپێناو وەرگرتنی چارەسەر، تا ئاستێکی زۆر کەمدەبێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.