Erbil 31°C ھەینی 18 ئەیلوول 21:56

ئەمریکا هۆشداری نوێ دەداتە هاووڵاتییانی سەبارەت بە گەشتکردن بۆ سعوودیە

کوردستان TV
100%

باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عەرەبستانی سعوودیە، هۆشدارییەکی نوێی بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات "دووبارە بیر لە بڕیاری گەشتکردن بۆ سعوودیە بکەنەوە".

ئەم هۆشدارییە دوای ئەوە دێت کە دەسەڵاتدارانی ڕیاز چەندین ئاگاداریی ئاسمانییان لە مەککە و ناوچەکانی دیکەی وڵاتەکە لەژێر سایەی هێرشەکانی گرووپی حوسییەکان بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکادا ئاماژە بە چەند خاڵێکی مەترسیدار کراوە، لەوانە:

- مەترسیی بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندییە ئەمریکییەکان بە درۆن و مووشەکی ئێران.

- هەبوونی مەترسیی ململانێی چەکداری و تیرۆر.

- هۆشداری لەسەر یاسا ناوخۆییەکانی سعوودیە پەیوەست بە چالاکییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

- قەدەغەکردنی گەشتکردن بۆ ناوچە سنوورییەکانی یەمەن بەهۆی هەڕەشەی تیرۆر.

ئەمریکا جەخت دەکاتەوە کە ئەم بڕیارانە بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییانیەتی و داوا دەکات بە وردی ڕەچاوی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە بکەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.