Erbil 31°C ھەینی 18 ئەیلوول 21:18

یەکێتیی ئەوروپا ئاستی ئامادەباشیی هێزە دەریاییەکەی لە دەریای سوور بەرزکردەوە

100%

یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، بەهۆی هەڕەشی حوسییەکانەوە، ئاستی ئامادەباشیی ئۆپەراسیۆنی دەریایی "ئەسپیدیس"ی لە دەریای سوور بەرزکردووەتەوە، کە ئەرکی پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکانی لە ئەستۆدایە.

ئەم بڕیارەی ئەوروپا دوای ئەوە هات کە حوسییەکان هەفتەی ڕابردوو کۆنترۆڵی تەواوی کەناراوەکانی یەمەن و گەرووی "باب ئەلمەندەب"یان کرد، کە ڕێڕەوێکی سەرەکیی گواستنەوەی نەوت و کاڵاکانە لە جیهاندا.

کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، پاش گفتوگۆیەکی لەگەڵ شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودیە ڕایگەیاند: "لەبەرامبەر تێکچوونی دۆخی ئەمنی، ئۆپەراسیۆنی ئەسپیدیس ئاستی ئامادەباشیی کەشتییەکانی بەرزکردووەتەوە، لەکاتێکدا ئەرکی هاوڕێیەتییکردنی کەشتییە بازرگانییەکان بەردەوامە".

پێشکەوتنەکانی ئەم دواییەی حوسییەکان لە مەیدانی شەڕدا، نیگەرانییەکانی لەبارەی تێکچوونی زیاتری دابینکردنی نەوتی جیهانی و بەربەستکردنی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمزیش زیاد کردووە.

جێگەی باسە، یەکێتیی ئەوروپا ئۆپەراسیۆنی "ئەسپیدیس"ی لە ساڵی 2024 بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی کەشتیوانی لە دەریای سوور ڕاگەیاند، ئەمەش لە کاتێکدایە کە حوسییەکان بە ئامانجگرتنی کەشتییە سعوودییەکانیان ڕاگەیاندووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.