قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە باس لە دیاریکردنی وادەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە کارەکانی لیژنەی کۆنترۆڵکردنی چەک دەکەن.
قاسم ئەعرەجی ڕایگەیاند: "ئەو زانیارییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە دانانی وادەیەک بۆ کۆتاییهاتنی ئەرکی لیژنەی چەک، ڕاست نین و هیچ وادەیەکی دیاریکراو بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا نییە".
سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتوو، ڕاوێژکاری ئاسایشی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کردەوە، پاش تەواوبوونی ئەرکی ئەو لیژنەیەی بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆک وەزیران کار دەکات، هەموو ئەو کەسانەی لە دەرەوەی یاسا چەک هەڵدەگرن، بە یاسای تیرۆر سزا دەدرێن و ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی تووندی یاسایی دەبنەوە.
لە کۆتاییدا، قاسم ئەعرەجی داوای لە هاووڵاتییان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد، وردبین بن لە وەرگرتنی زانیارییەکان و تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن و خۆیان لە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە بەدوور بگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.