بێهروز کەمالوەندی، گوتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ڕایگەیاند، تاران لە ژێر ڕۆشنایی دۆخی ئێستادا بژاردەی پێویست و زۆری بۆ بەرگریکردن لە خۆی هەیە، جەختیشی کردەوە کە سەرەڕای بژاردە سەربازی و سیاسییەکان، وڵاتەکەی خاوەنی ئیرادەیەکی پۆڵایینە بۆ پاراستنی خاکەکەی.
کەمالوەندی لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی "تەسنیم" بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کرد، بێگوێدانە ئەو گوشارانەی دەخرێنە سەر تاران، ئێران بەردەوام دەبێت لە سیاسەتەکانی خۆی و بەسەر ئەو دۆخە سەختەدا زاڵ دەبێت.
گوتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران گوتی: "سەرەڕای قەبارەی ئەو گوشارانەی لەسەرمانە، ئێمە دەتوانین بەسەر ئەم دۆخەدا زاڵ ببین و بەهێزتر دەربچین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.