کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ، عومرەکارێکی کورد بەناوی (سەید نەجمەدین مەغدید سەعید)، دانیشتووی شاری هەولێر، لە شاری مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد.
گوتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، کۆچکردوو لەدایکبووی ساڵی 1967 بووە و دوای ئەوەی سوننەتی عومرەی بەجێگەیاندووە، باری تەندروستی تێکچووە و گیانی لەدەست داوە، جەختیشی کردەوە کە ناوبراو هیچ نەخۆشییەکی کوشندەی نەبووە.
بەپێی زانیارییەکان، کۆچکردوو ماوەی چەند ڕۆژێک بووە لەگەڵ هاوسەر و کەسوکارەکەی بە مەبەستی ئەنجامدانی عومرە سەردانی سعوودیەیان کردووە. بڕیاریشە دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان، لە گۆڕستانی (شەرایع) لە شاری مەککەی پیرۆز بە خاک بسپێردرێت.
بەپێی ئامارەکان، ئەم هاووڵاتییە سێیەم عومرەکاری کوردە کە لە دەستپێکی وەرزی عومرەی ئەمساڵدا لە شاری مەککە کۆچی دوایی دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.