Erbil 31°C شەممە 17 تشرینی یەکەم 19:12

زانکۆی سەلاحەدین ئاگادارییەکی گرنگ ئاراستەی قوتابییانی قۆناغی یەکەم دەکات

100%

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ئاگاداری سەرجەم ئەو قوتابییانە دەکاتەوە کە بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 لە قۆناغی یەکەمی کۆلێژ و بەشە جیاوازەکانی زانکۆکە وەرگیراون، بەیانی ڕێککەوتی 18/10/2026 دوایین دەرفەتە بۆ خۆتۆمارکردن.

لەوبارەیەوە، د. سامان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ڕایگەیاند: بەپێی ڕێنماییەکانی ناوەندی وەرگرتن بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027، بڕگەی 18، خاڵی 1، هەر قوتابییەک لە ماوەی 10 ڕۆژدا پەیوەندی بەو کۆلێژ و بەشەوە نەکات کە ناوی لێی گەڕاوەتەوە، مامەڵەی هەڵوەشاندنەوەی وەرگیرانی بۆ ئەنجام دەدرێت.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆ جەختیشی کردەوە کە سبەی یەکشەممە، 18/10/2026، دوا وادەیە بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی خۆتۆمارکردن، بەپێچەوانەوە دوای تێپەڕبوونی ئەو ڕێککەوتە، قوتابی مافی خۆتۆمارکردنی نامێنێت و لە خوێندن بێبەش دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.