وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئامار و داتای وردی لەبارەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە نێوان ساڵانی 2014 تا 2025 بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا حکوومەتی فیدراڵ تەنیا بەشێکی کەم لە بودجە و شایستەکانی خەڵکی کوردستانی ناردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا (2014 تا 2025)، تێکڕای ڕێژەی کرداریی نێردراو لە بودجەی گشتیی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دوای لێبڕینە سیادییەکان، قەرز و پابەندییەکانی دیکە، تەنیا 2.04٪ بووە، لە کاتێکدا پشکی یاسایی هەرێم دەبوو 17٪ و دواتریش بەپێی بودجە 12.67٪ بووایە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: حکوومەتی فیدراڵ لەو ماوەیەدا تەنیا 41 ترلیۆن و 42 ملیار دیناری لە کۆی 212 ترلیۆن و 761 ملیار دینار بۆ هەرێم تەمویل کردووە. ئەم بڕەش لە کۆی 144 مووچەی شایستەی ئەو 12 ساڵە، تەنیا بەشی 46 مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی کردووە.
وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاند: لە ساڵانی 2014، 2020 و 2022 حکوومەتی فیدراڵ بەهۆی نەبوونی یاسای بودجە، تەواوی ئەو پارەیەی بۆ هەرێمی ناردووە وەک "قەرز" هەژماری کردووە تا لە کاتی پەسەندکردنی بودجەی گشتیدا لە پشکی هەرێمی ببڕێتەوە.
لە کۆتایی دا وەزارەتی دارایی جەختی لەوەش کردووەتەوە، بەپێی داتاکانی وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 و لەسەر بنەمای ئەنجامی سەرژمێریی دانیشتووان، پشکی ڕاستەقینە و شایستەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق دەگاتە ڕێژەی 14.14

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.