Erbil 31°C شەممە 17 تشرینی یەکەم 19:12

لە ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆدا لە گەرمیان دوو کەس گیانیان لەدەستدا

100%

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕان و خۆکێشانی ئۆتۆمبێلێک بە ستوونێکی کارەبادا لە سنووری ناحیەی کۆکس، دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا کە خەڵکی شاری سەماوەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوی هاتوچۆی گەرمیان، کەمێک پێش ئێستا لە گوندی باناسیاوی سەر بە ناحیەی کۆکس، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (کیا سۆرینتۆ) کە بە ئاراستەی کەلار ڕۆیشتووە، بەهۆی تیژڕەوییەوە لە کاتی پەڕینەوە لە خێراییگر (تاسە) کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە ستوونێکی کارەبادا کێشاوە.

لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا شۆفێر و سەرنشینەکەی دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە. ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە بە ڕەگەز عەرەب و دانیشتووی شاری سەماوەن و لەدایکبووی ساڵانی 1965 و 1969ـن.

لە ئێستادا تەرمی هەردوو قوربانییەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی کەلار کراون و تیمەکانی هاتوچۆش دەستیان بە لێکۆڵینەوەی یاسایی لە هۆکار و وردەکاریی ڕووداوەکە کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.