Erbil 31°C چوارشەممە 16 ئەیلوول 03:02

بەردەڕەش.. لە ڕووداوێکی تەقەکردندا کەسێک کوژرا و کەسێکیش دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

لە سنووری قەزای بەردەڕەش بەهۆی سەرهەڵدانەوەی کێشەیەکی کۆن، تەقەکردن ڕوویدا، لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و کەسێکیش لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی ئەیلوول، سەرچاوەيەكى ئەمنى بە سەنگەر گۆران پەیامنێری كوردستان تيڤى راگەياند: لە کۆمەڵگەی بەنێنانی سەر بە قەزای بەردەڕەش، بەهۆی سەرهەڵدانەوەی کێشەیەکی کۆن، تەقەکردن ڕوویدا و لە ئەنجامدا هاووڵاتییەک بە ناوی (هاوار سەعید ساڵح) کە پێشمەرگەيە و خێزاندارە، کوژرا.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش دا، لەسەر ڕووداوەکە، دەستبەجێ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ گەیشتوونەتە شوێنى ڕووداوەكه بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکە و ڕێگری لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان، هاوكات کەسێکیش لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرکراوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.