دوای كوژرانی پێنج سه‌ربازی توركیا‌و برینداربوونی پێنج سه‌ربازی دیكه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه له حكومه‌تی سووریا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت: ده‌بێ باجێكی گه‌وره بده‌ن.
ئه‌ردۆغان له وتارێكیدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند: هه‌ركاتێك رژێمی سووریا هێرشی كرده سه‌ر سه‌ربازه‌كانمان،ده‌بێ باجێكی گه‌وره بده‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌توندترین شێوه وه‌ڵامی لایه‌نی سووریمان داوه‌ته‌وه و زیانی زۆرمان پێگه‌یاندوون، به‌ڵام ئه‌مه به‌س نییه.
گوتیشی: سبه‌ینێ له ئیدلیب هه‌ندێك هه‌نگاو ده‌گرینه‌به‌ر.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ماڵپه‌ری رووسیا ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.