Erbil 31°C شەممە 17 تشرینی یەکەم 00:49

کەیتی زاکارایا گوتەبێژی نوێی کۆشکی سپی وازی لە پۆستەکەی هێنا

100%

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا پشتڕاستی کردەوە کە "کەیتی زاکارایا"، گوتەبێژی نوێی کۆشکی سپی دوای کەمتر لە هەفتەیەک لە دەستنیشانکردنی لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە، بە فەرمی دەستبەرداری پۆستەکەی بووە.

ئەمڕۆ هەینی 16ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکی بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ـی ڕاگەیاند: کەیتی زاکارایا، گوتەبێژی نوێی کۆشکی سپی، دوای ئەوەی کەمتر لە هەفتەیەک لەلایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکاوە بۆ ئەو پۆستە دیاری کرا، بە فەرمی دەستی لە کار کێشایەوە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستە ڕوو، ئەو ڕاپۆرتەی کە پێشتر تۆڕی "فۆکس نیوز" سەبارەت وازهێنانی فەرمیی کەیتی زاکارایای تەمەن 41 ساڵەوە لە پۆستەکەی بڵاوی کردبووەوە، هەواڵێکی تەواو ڕاست و دروستە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.