لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای نێوان سەنگاو - چەمچەماڵ، هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ هەینی 16ـی تشرینی یەکەمی 2026، مینا خدر، پەیامنێری کوردستان تیڤی لە سلێمانی ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکیی (سەنگاو - چەمچەماڵ)، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان پەترۆڵ) کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا.
پەیامنێری کوردستان تیڤی ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی سەختیی ڕووداوەکەوە، کەسێک دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی لە ڕووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە گەنجێکە بە ناوی (محەمەد غازی).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.