Erbil 31°C شەممە 17 تشرینی یەکەم 11:17

بەغدا.. 52ـەمین خولی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت

100%

بە بەشداریی نوێنەرانی 55 دەوڵەتی ئەندام و چاودێر، ئەمڕۆ شەممە 52ـەمین خولی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی لە شاری بەغدا دەستی بە کارەکانی کرد.

ئەمڕۆ شەممە 17ـی تشرینی یەکەمی 2026، وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەستپێکردنی کارەکانی 52 ـەمین خولی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیی لە شاری بەغدا ڕاگەیاند، کە بە بەشداریی شاندی 55 دەوڵەت لە ئەندامان و چاودێرانی ڕێکخراوەکە بەڕێوەدەچێت.

باڵیۆز حەسەنەین کامل، گوتەبێژی 52ـەمین خولی ئەنجومەنەکە لە بەیاننامەیەکدا کەوتووە، ڕایگەیاند: کارەکانی ئەم خولە دوای تەواوبوونی گەیشتنی سەرجەم شاندە بەشداربووەکان بۆ بەغدای پایتەخت، بە فەرمی دەستیپێکرد.

شایەنی باسە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق دوێنێ هەینی تەواوبوونی سەرجەم ئامادەکارییە پێویستەکانی بۆ میوانداریکردنی ئەم خولە وەزارییە ڕاگەیاندبوو، کە بڕیارە بە درێژایی ڕۆژانی 17 و 18ـی تشرینی یەکەمی 2026 کارەکانی بەردەوام بێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.