Erbil 31°C شەممە 17 تشرینی یەکەم 14:32

سلێمانی.. ئاگر لە کۆگایەکی سووتەمەنی کەوتەوە

100%

لەسەر ڕێگای گڵەزەردە لە شاری سلێمانی ئاگر لە کۆگایەکی سووتەمەنی کەوتەوە کە بڕێکی زۆر بەنزینی تێدا کۆگاکراوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

مینا خدر، پەیامنێری کوردستان تیڤی لە سلێمانی ڕایگەیاند: لەسەر ڕێگای گڵەزەردە لە شاری سلێمانی، کۆگایەکی سووتەمەنی کە بڕێکی زۆر بەنزینی تێدا هەڵگیراوە، ئاگری گرتووە.

پەیامنێری کوردستان تیڤی ئاماژەی بەوە کرد، ئاگرەکە لە بەشی خوارەوەی کۆگاکەدایە و هێشتا نەگەیشتووەتە تانکییەکان، هاوکات دەستبەجێ تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە و ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی بۆ بەشەکانی دیکە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ڕووداوەکە تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.